ئهمڕۆ بزووتنهوهی ئایندهی کوردستان بهیاننامهیهکی بلاوکردهوه.
دهوی پەیامی بزوتنەوەی ئایندە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
هاونیشتمانیانی تێکۆشەری ڕۆژەهەڵاتی کوردستان
هاووڵاتیانی ستەم لێکراو
بەپێویستمان زانی ڕای بگەیەنین کە هەلومەرجی گۆڕان کاری بەگشتی لە ناوچەکەو بەتایبەت ئێرانلەئارادایە.
هەنگاوەکانی گۆڕینی ڕژێمی ئایینی ئێران خێراتربوەو بەپێی زانیاریە هەواڵگریەکان ، ئەگەریڕوخاندن و کەوتنی حەتمیە درەنگ یان زوو.
لەم سۆنگە هەواڵگریەوە داوادەکەین سەرجەم چین وتوێژەکانی خەڵکی تێکۆشەر و ستەم لێکراو ئامادەکاری تەواو بکەن بۆ پشتیوانی
بزوتنەوەی ئایندە بۆئەگەری هەرگۆڕانکاریەکی سەرتاسەری لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی مافی ڕەواینەتەوایەتی و فەرهەنگی و ئازادی و دامەزراندنی ئیدارەیەکی ڕەسەنی کوردەواری خۆبەڕێوەبەری .
پشتیوانی و یەکڕیزی و یەکدەنگیتان بۆ بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان ئەزمونێکی نوێی خەباتیجەماوەری و مەدەنی سیاسی و شارستانی بۆ گەیشتن بە مافەڕەواکانمان دەستەبەر دەکات.
2454 جار خوێندراوهتهوه