بزوتنەوەیەكی سیاسی یە، لە كۆبونەوەیەكی ئارەزوومەندانەی كۆمەڵێك نیشتیمان پەروەر و خەمخۆری ماف و ئازادی لە دەوری پڕۆكرام و بەرنامەی کاری بزووتنهوهی ئاینده کۆبوونهتهوه.
لێرهدا پێم خۆشه پێناسهی بزووتنهوهی ئایندهی کوردستان ، وهک ئهوهی له پهیڕوه پرۆرامی بزووتنهوهی ئاینده هاتووه بنووسم!
بزووتنهوهی ئایندهی کوردستان، بزوتنەوەیەكی سیاسی یە، لە كۆبونەوەیەكی ئارەزوومەندانەی كۆمەڵێك نیشتیمان پەروەر و خەمخۆری ماف و ئازادی لە دەوری پڕۆكرام و بەرنامەی کاری بزووتنهوهی ئاینده کۆبوونهوه.
درووشم : مافی چارەی خۆنوسین .فیدڕاڵی بۆ دەوڵەتی ناوەندی .
شوێنی چالاكی : كوردستان, ڕۆژهەڵاتی کوردستان بهتایبهتی. بارەگای سەرەكی خۆمان لە شاری سنە دەبێت، بهو پێیهی که ئێستا زۆربهی ئهندامانی بزووتنهوهکهمان له شاری سنه ژیان دهکهن.
ئاڕم و ئاڵا : بازنەیەكی نیمچەم كراوەیە بە ڕەنگی سەوز لە گهڵ چوار گەڵا، لە نێو بازنەكەدا بە خەتی سپی نوسراوە ئایندە، كورتكراوەكەی نوسراوە ( k.F.M وانە . Kurdistan future movment) لە سەر ڕەنگی ڕەنگی مۆر ( وەنەوشەیی ) .. لای ئێمه واته کاردن بۆ داهێنانی نوێی وههستکردنه به بەرپرسیارێتی. ڕهنگێکی بێ ئهندازه جوانه. ههڤاڵانمان ڕهنگیان وهنهوشهیه!!!
شتێک دهربارهی دەستەی دامەزرێنەر ان بنووسین!
دەستەی دامەزرێنەر ان پێك هاتون لە كۆمەڵێك كەسایەتی سیاسی و ڕوناكبیر و چالاک.
لە ئەنجامی ئەو بۆشاییە زەقە و گهورهیه، كە لە نێو خەباتی ڕەوای گەلەكەماندا هەیە بڕیاردراوه، بە دامەزراندن و داڕشتنی مانیفستۆیەكی مۆدێرن بە ناوی ( بزوتنەوەی ئایندەی كوردستان ) كە پێك دێت لە سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان .
بزوتنەوەی ئایندە وەكو هێزێكی سەردەمیانە لە سەر ئاستی ناو خۆ، بە کردهوه خەبات دەكات بۆ وەلانانی، نههێشتنی سیستەمی نەتەوە پهرستی، وهلانانی نهژاد پهرستی و بونیاد نانی كۆمەڵگەیەكی هاو چەرخ و پێشكەوتوو ئازاد، دێموکراتیک
ناوەندەكانی بزوتنەوەی ئایندەی كوردستان
بزووتنهوهی ئاینده، یەكەی سەرەكی كاری ڕێكخراوەیی بزوتنەوەی ئایندەیە کۆنگره، کۆفڕانسه!
بنەمای سەرەكی بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان لە سەر سیستهمی دیموکراتیکت و هاوچهرخ چێکراوه. ئهوهش دەلالەت لە هەڵبژاردنی ناوەندەكانی دەكات بە شێوەیەكی دیموكراتیک و ئازاد .
لە سەنترالیزمی دیموكراتیكدا ڕاو بۆچوونی زۆرینەو كەمینە وەردەگیرێت و پاشان بە پێی بەرژەوەندی گشتی پەسەند دەكرێت.
یەكسانی تەواو بۆ هاووڵاتیان بەرجەستە كراوە لە سەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندیە گشتیەكان، ههروهها لهسهر بههاکانی مافی مرۆڤ، وهک تاک ههروهها وهک کۆمهڵ.
هەموو بڕیارو ڕاسپاردەكان بە كۆڕاو بە كۆمەڵ دەبێت.
شتێکی زۆر جوان و نمنوونهیی له بزووتنهوهی ئایندهدا ههیه، لای ئایمهی ڕهنگ وهنهوشهیی، وشهی من، له فهرههنگی ئێمهی بزووتنهوهی ئاینده دهرهێندراوه!
ئێمه، ئێمه واته به ههموومان به کۆمهڵ!
ناوەندەكانی شارو شارۆچكەكان ڕاپرۆتی گشتی و تایبەت یان دەبێت.
بۆ هەموو بارو دۆخەكان و ناوەندی گشتی ئاگاداردەكەنەوە لە هەموو دەنگوباسەكان .
ناوەند لە نێو شارو شارۆچكەكان بە پێی پێویست پێك دێت و بەرپرسی سەرەكی گەیاندنی پەیام و ڕاسپاردەكانی بزوتنەوەی ئایندە دەبێت.
هەروەها بە پێچەوانەشەوە پەیام و ڕاسپاردەی جەماوەر بە ناوەندی سەرەكی دەگەیەنێت .|||
بزووتنهوهی ئاینده ناوهندی سهرهکی ههیه.
ناوەندی سەرەكی : دەستەی گشتی كە پێك دێت لە ٩، نۆ ، كەس سەرپەرشتی تەواوی دەستور و پرەنسیپ و کاری ناوەندەكانی بزوتنەوەی ئایندە دەكات.
و دەسەڵاتی باڵایە لە هەموو ناوەندەكاندا .
سەرپەرشتیاری گشتی : لە لایەن دەستەی گشتی یەوە هەڵدەبژێررێت و سەرپەرشتی گشتیەو بەرپرسیاری یەكەمە لە سیاسەتەكانی بزوتنەوەی ئایندە و فەرماندەی گشتی هێزی سەربازی یە تا ئەوكاتەی هێزی نیشتیمانی پێك دەهێنرێت .
كۆنفرانس : دوو ساڵێك جارێك، دەبەسترێت بۆ گۆڕان كاری و پێداچوونەوە بە كاری ڕابووردوو دانانی پلانی نوێ و ستراتیجی نوێ .
كۆنگرە : دەسەڵاتی تەواوی بزوتنەوەی ئایندەیە ههموو شەش ساڵ جارێك دەبەسترێت.
کۆنگره بڕیاردەری ستراتیجیە و بەڵگە نامەو ڕاپۆرتی سیاسی و مانیفستۆی ڕێكخراوو ڕاگەیاندن و دارای و جەماوەری یە.
دەسەڵاتی تەواوی هەڵوەشاندنەوە گۆڕانكاری تەواوی هەیە .
/ هەرهاوڵاتیەكی كوردستانی كە تەمەنی لە هەژدە ساڵ تێپەڕی كردبێت ، دەتوانێت ببیتە ئەندام و لایەنگرو پشتیوانی بزوتنەوەی ئایندە ، كە باوەڕی تەواوی بە دەستورو پەیڕوی ناو خۆی بزوتنەوەی ئایندە هەبێت و پێویستە لە سەری كار بۆ سەرخستن و بە ئامانج گەیاندنی پرۆژەكانی بكات و بەشداری هەموو جۆرە چالاكیەكی بزوتنەوەی ئایندە بكات .
ئێمه له بزووتنهوهی ئاینده ڕێگه نادهین، هیچ کهسێک له ژێر تهمهنی ١٨ ساڵییهوه، بهشداری له چالاکی نیزامی بکات، بهڵام ڕێگه ناگرین چالاکی کۆمهڵایتی و خۆ پێگهیاندنی لاوان لای ئێمه گرنگه.
/ بزوتنەوەی ئایندە كار بۆ ئایندەی كۆمەڵانی خەڵك بۆ گەیشتن بە ماف و ئازادیەكانیان دەكات.
/ بزوتنەوەی ئایندە لهسهر ئهساسی دێموکراتیکی مۆدێرن، کار دەكات و پشت بە ئۆرگان و ڕێكخسن نابەستێت و هەموو هاونیشتیمانیەك، كە دەیەوێ ڕووبەڕوی ستەم و و بێمافی ببێتەوە دەتوانێ پشتیوان و چالاكوانی مانیفستۆو پەیڕوی بزوتنەوەی ئایندەبێت .
ئهوه کورتهیهک دهربارهی بزووتنهوهی ئایندهی کوردستان...
2199 جار خوێندراوهتهوه