ڕاگەیەندراوی یەكەمین پلینۆمی بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان
ڕاگەیەندراوی یەكەمین پلینۆمی بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان
لە ژێر دروشمی كوردستانێكی ئازاد ، گەلێكی پێشكەوتوو شارستانی.
بە ئامادە بوونی سەرپەرشتیاری گشتی و ئەندامانی ناوەندی بڕیارو نلوەندی گشتی و سەرجەم ئەندامانی ناوەندەكان پلینۆمی یەكەمی بزوتنەوەی ئایندەی كوردستان لە بەرواری 7/ 7 / 2025 كاتژمێر 6 ئێوارە بەكاتی كوردستان بە شێوەی ئۆنلاین بەسترا .
دەست پێكی پلینۆم بە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستی پێكرد. هاوكات لە لایەن سەرپەرشتیاری گشتی یەوە كورتەیەك سەبارەت بە كارو چالاكی بزوتنەوەی ئایندەی كوردستان و دۆخی ئاڵۆزی ناوچەكە و ئێران باس كراو ئەجێندای كاری پلینۆم دیاری كرا، كە بریتی بوو لە پێداچوونەوە بە كارو چالاكی ناوەندەكان و گۆڕنكاری تێیاندا و ڕیزبەندی كردنی ناوەدەكان و دیاری كردنی كاری ڕێكخراوەیی ناوەندەكان و هاوكات ڕاپۆرتی كارو چالاكی سەرجەم ناوەندەكان لە ماوەی ڕابووردوودا خوێندرایەوە و جەخت لە بڕیارو ڕاسپاردەكان كرایەوە . كەتیایدا چەندین گۆڕان كاری ڕێكخراوەیی و پێداچوونەوە بە هێڵی گشتی سیاسەت و كارو چالاكیەكاندا كراو لە لایەن ئەندامانەوە ڕاوو بۆچوون لەسەر گۆڕنكاریەكان و سیاسەتی گشتی وەرگیراو پلانی نوێ و شێوازی خەباتی نوێ پێشنیار كرا بۆ ئەم دەوورەیەی خەبات كردنمان بە شێوەی میدیایی و دیپلۆماتی، گرنگی تەواو پێبدەین تا ئەو كاتەی پێویست بێت بە شێوازێكی تر مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكەدا بكەین .
ئەجێندای ڕاسپێردراو وتەوەری پلینۆم بریتی بوو لە :
• بارو دۆخی نەخوازراوو پڕقەیران و ناهەمواری گوزەرانی خەڵكی كوردستان، بەو هۆکاری سیاسەتە چەوتەكانی ڕژێمی ئاخودندی یەوە .
• لە سێدارەدانی لاوان و هاونیشتمانی بە تۆمەتی سیخوڕی كردن بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل .
• ڕاو بۆچوونی ئەندامانی ناوەندی بڕیار وگفتوگۆی ناوەندی گشتی .
• گۆڕانكاریەكان لە ناوچەكەو شەڕی ئیسرائیل و ڕژێمی ئێران .
• گرنگی دان بە پەیوەندی دیپلۆماتی بۆ پشتیوانی كردنی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان .
• ئاراستەكردنی پەیامی بزووتنەوەی ئایندە بۆ نەتەوە یەكگرتوەكان و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و ئەمنیستی ئینترناشیوناڵ سەبارەت بە لە سێدارەدانی هاونیشتیمانیان لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوەو گۆڕینی ئەو ڕژێمە ئایینیە سەركوتگەرە بۆ ڕژێمێكی دیموكراسی و فیدڕاڵی .
هەروەها پێداچوونەوە بە هەرمی ڕێكخراوەیی بزوتنەوەی ئایندە كە پێك دێت لە دوو ناوەندی سەرەكی و 12 ناوەند و ناوەندەكانی شارو شارۆچكەكان و ناوەندی دەرەوەی وڵات و ناوەندی هێزی پشتیوانی جەماوەری .
* نووسینگەی سەرپەرشتیاری گشتی
* ناوەندی بڕیار
* ناوەندی گشتی
* نلوەندی ئیدارەو بەڕێوەبردنی پلانی ئابووری
* ناوەندی ڕاگەیاندن و میدیا
* ناوەندی هەواڵگری و زانیاری نیشتمانی
* ناوەندی ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی
* ناوەندی پەیوەندیەگشتیەكان و دیپلۆماتی
* ناوەندی فەرماندەیی و فێرگەی پێشمەرگە
* ناوەندی دادوەری و سەروەری و یاسا
* ناوەندی هێزی پشتیوان
* ناوەندی پەرەپێدانی كلتوری
* ناوەندی هۆشیاری و ڕۆشنبیری
* ناوەندی هەڵبژاردن و داتاكان
* ناوەندی چالاكی گەنجان و ئافرەتان
* ناوەندی شاروو شاروچكەكان
یەكەین پلینۆمی بزووتنەوەی ئایندە بەسەركەوتویی كۆتایی پێهات، و چەندین بابەت و بڕگەی نوێی خستە نێو ئەجێندای كارەكانی داهاتوی .
662 جار خوێندراوهتهوه