لەباشوری سووریا 21 کەس کوژراونو زیاتر لە80 کەسی دیکەش برینداربون
لەباشوری سووریا 21 کەس کوژراونو زیاتر لە80 کەسی دیکەش برینداربون
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی
مرۆڤ بڵاویکردەوە، لەئەنجامی شەڕو پێکدادان لەنێوان گروپە چەکدارەکان لەسوەیدا لەباشوری سووریا، 21 کەس کوژراونو زیاتر لە80 کەسی دیکەش برینداربون
ڕوانگەكه دهڵێت:"توندوتیژییەکان لەپارێزگای سوەیدا چڕبونەتەوە، ئەمەش لەدوای ڕفاندنی گەنجێکیدروزی لەسەر ڕێگهی خێرا کە دیمەشقو شاری سوەیدا بەیەکەوە دەبەستێتەوە".
بەگوێرەی ئاماری ڕوانگەو چالاکوانانی خۆجێیی، لانیکەم 21 کەسی پێکهاتەی دروز کوژراونو هاوکات زیاترلە 80 کەسیش برینداربون.
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی بەرگریی سوریا هێزی سەربازیی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکانی ئەو ناوچەناردوە.
لای خۆیەوە ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری ئاشكرایكردوه، لەشەڕو پێکدادانەکانیسوەیدا، 21 کەس کوژراونو 80 کەسیش بریندارن.
463 جار خوێندراوهتهوه