گوڵ و خۆر ، هێمایه‌که‌ی بزووتنه‌وه‌که‌مان بۆ بایه‌خدان به دروستکردنی ژینگه‌یه‌کی پاک و ته‌ندروست.
بزووتنه‌وه‌ی ئاینده، بزووتنههوهیهکی ، تاک ئایدۆلیژی نییه، ئێمه بزووتنه‌وه‌یه‌کن ئامانجهکامان زۆرن و لای ئێمه گرنگ و کاریان بۆ ده‌که‌ین. ڕاسته مافی چاره‌ی خۆنووسین، له ئامانجه پێشینه‌کانمانه، به‌ڵام ژینه‌گه و کەشوهەوا، کاری ئامانجه‌کانی ئێمه ده‌بێ. ئێمه کار بۆ دابینکردنی ژینگه‌یه‌کی ته‌ندروست ده‌که‌ین له کوردستان، ئامانجی ئێمه‌یه کوردستان سه‌وز بکه‌ین.
بزووتنەوەی ئایندهی کوردستان باوەڕی وایە کە گۆڕانی کەشوهەوا مەترسیەکی ڕاستەقینە بۆ مرۆڤایەتی و سروشت دروست ده‌که‌ن، و پێویستە کار بۆ ڕێگرتن لە گەرمبوونی زەوی و کار بۆ دروستکردنی ژینگه‌یه‌کی باش له کوردستان بکه‌ین.
ئامانجەکانی بزووتنەوەی ئایندهی کوردستان بۆ ژینگه، سروشت و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا:
1 - سوود وهرگتتن له وزەی سەرچاوە پاک، وه‌ک تیشکی خۆر و با جۆره‌کانی دیکه‌ی وزه‌ی با.
2- پشتگیری لە بەرهەمهێنانی وزەی خۆری، با، هه‌روه‌ها وزه‌ی ئاویی بۆ کەمکردنەوەی پشت بەستن بە نەوت و گازی سروشتی.
3- دروستکردنی سیستەمێکی وزەی بەردەوام بۆ هەموو ناوچەکانی کوردستان.
پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان:
1- ڕێگەگرتن لە تێکدانی دارستانەکان و زیادکردنی ڕووەک و دار
2- پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکان و بەکارهێنانیان بە شێوازێکی نوێ، که بتوانرێ سوودی هه‌بێ بۆ به‌رهه‌مهێنانی کاره‌باو دواتر هه‌مان سه‌رچاو به‌کار بێته‌وه بۆ سروشت و سه‌وزبوونی کوردستان.
گەشەپێدانی گواستنەوه ، هاتوچۆیی گشتی به وزه‌ی سەوز:
1- پێشخستنی گواستنەوەی گشتی وەک پاس و شەمەندەفەر بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی تایبەت.
2- به‌کارهێنانی زیاتر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به وزه‌ی کاره‌بایی کارده‌که‌ن.
3- پشتگیری لە پلانی پەیوەندی هاتووچۆی هاوتا لە نێوان شارەکانی کوردستان.
4- کەمکردنەوەی ڕێژه‌ی کاربۆن لە پیشەسازی، کارهخانهکانی به‌رهه‌م هێنان
5- هاندانی کۆمپانیاکان بۆ گۆڕینی سیستەمی کاریان بۆ شێوازێکی پاکتر.
6- پشتگیری لە تەکنەلۆژیای نوێ بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە.
خۆراکی سەوز :
1- هاندانی کشتوکاڵی و ئۆرگانیکی و نزیک لە خەڵک بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە ژینگەییەکانی گواستنەوەی خۆراک.
2- وریاکردنی هاوڵاتیان له ژینگه و کاریگه‌ریه‌کانی پیسبوونی ژینگه
3- دڵنیابوون لەوەی کە هەموو کەسێک بەشدارە لە ئەرکی پاراستنی ژینگە، بەڵام ئەوانەی دەتوانن زیاتر بدەن، دەبێت زیاتر بەشداری بکەن.
4- پشتگیری لە کەم دەستەکان بۆ گۆڕینی شێوازی ژیان بە بێ ئەوەی بارێکی ئابووری زیانبەخش بۆیان دروست بکات.
هاوکاری نێودەوڵەتی:
1- پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.
2- دەستگیرکردنی یاسا و پلانەکان بەگوێرەی پەیمانی پاریس.
3- لەگەڵ یەکتردا، دەتوانین کوردستانێکی سەوزتر و بەرەوپێشتر دروست بکەین!
به کورتی بزووتنه‌وه‌ی ئایندهی کوردستان، نه‌ک ته‌نها بۆ جوانی، گوڵ و خۆری خ هه‌ڵبژاردوه وه‌ک ڕه‌مز و پێناسه‌ی بزووتنه‌وه‌که، ئه‌مه ته‌نها ڕه‌مزێکی سه‌ر پارچه کاغه‌زێکی نووسراوه‌یه‌ک نییه. ئێمه له بزووتنه‌وه‌ی ئاینده, ئامانجمانه به کرده‌وه هه‌نگاو بنێین بۆ سه‌وزکردنی کوردستان. ته‌نانه‌ت کار بۆ نه‌هێشتنی خۆڵبارین، بۆ دابینکردنی هه‌وایه‌کی پاک و بێگه‌رد، ته‌ندرووست.
209 جار خوێندراوه‌ته‌وه