SERBEXO.NET
ئازادی ڕاده‌ربڕین
  2025 August 01   01 ئاب 2025

موساد فەرماندەی نوێی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیە ده‌ناسێ

موساد فەرماندەی نوێی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیە ده‌ناسێ
ئاینده‌ مێدیا

مۆساد لە درێژەی هەڵمەتی ئۆنلاین دژی ڕژیمی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە زمانی فارسی ڕایگەیاند کە فەرماندەی نوێی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیە.

مۆساد لە درێژەی هەڵمەتی ئۆنلاین دژی ڕژیمی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە زمانی فارسی ڕایگەیاند کە فەرماندەی نوێی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیە "بە وردی" دەناسێت.

ئەم وەڵامە دوای ئەوە بڵاوکرایەوە کە ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی سەر بە سپای پاسداران ڕایگەیاند کە بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکان ناسنامەی ئەو فەرماندەیە ڕاناگەیەندرێت.

موساد لەکاتی بانگهێشتکردنی بەکارهێنەرانی ئێرانی بۆ پێشبینیکردنی ناوی فەرماندە نوێیەکە، نووسیویەتی: بەداخەوە ئەو جۆرە زانیارییە سەرەتاییە لە گەلی ئێران شاردراوەتەوە.

غوڵامعەلی ڕەشید و عەلی شادمانی، دوو فەرماندەی پێشووی بارەگاکە کە بەرپرسی شەڕن، مانگی ڕابردوو لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژران.

موساد لە پەیامێکی جیادا هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە عەلی خامنەیی ڕازی بووە بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل و ئەو بڕیارەی بە "سەرەتای کۆتایی هاتنی ڕژیمی ئێران" ناوبرد.

778 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

30 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆ


ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆ ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. 

■ په‌یوه‌ندی


سۆسیال مێدیا


سۆسیالمێدیاکانی ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆ