SERBEXO.NET
ئازادی ڕاده‌ربڕین
  2025 August 01   01 ئاب 2025

ئێران بەدووری دەزانیێ دادنوسان لەگەڵ ئەمەریكا بکات

ئێران بەدووری دەزانیێ دادنوسان لەگەڵ ئەمەریكا بکات
Ainde

ئێران بەدووری دەزانیێ دادنوسان لەگەڵ ئەمەریكا بکات

ئێران بەدووری دەزانیێ دادنوسان لەگەڵ ئەمەریكا بکات چوونکە

پێی وایە ئەمریکا لە کاتی دانوستانەکاندا هێرشێکی سەربازی بکاتە سەرمان

 

عراقچی وتی: پێموانییە دانوستانەکان بەو خێراییە دەست پێبکەنەوە، بۆ ئەوەی ئێمە بڕیاری لەسەرلەنوێ‌ دەستپێكردنەوەی بدەین، پێویستە سەرەتا دڵنیابین لەوەی ئەمریکا لە کاتی دانوستانەکانداهێرشێکی سەربازی ناكاتە سەرمان

 

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: تەکنۆلۆژیا و زانستی پیتاندنی یۆرانیۆم بە بۆردومان لەناو ناچێت.

. دووپاتی كردووەتەوە كە دەرگای دیپلۆماسی هەرگیز داناخرێت، ئەوەیش بەو واتا نییە دانوستانبەخێرایی دەست پێ بكاتەوە و ئێران پێویستی بە كاتی زیاتر هەیە.

 

وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ئەوەی گومانی هەبوو لە دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵئەمریکا بە خێرایی، بەڵام جەختی لەوە کردەوە: هەرگیز دەرگا دیپلۆماسییەكان داناخرێن.

 

وەزیری  دەرەوە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "سی بی ئێس نیوز"ی ئەمریكی رایگەیاند: ئێراندەتوانێت بە خێرایی ئەو زیانانە چارەسەربكات کە بەهۆی هێرشەكانەوە کەوتووەتەوەو قەرەبووی كاتەلەدەستچوو بکاتەوە، وەک خۆی دەڵێت، ئەگەر ئیرادەمان هەبێت بۆ ئەنجامدانی پێشکەوتنی نوێ لەمپیشەسازییەدا.

 

عراقچی لە وەڵامی پرسیارێکدا، کە ئایا ئێران بەنیازی درێژەدانە بە پیتاندنی یۆرانیۆم، پێداگری لەسەرئەوە کرد، بەرنامە ئەتۆمییەكەیان ئاشتیانەیەو، بووەتە پرسێكی شانازی و شکۆمەندی نەتەوەیی، گەل بەئاسانی دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت.

535 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

30 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆ


ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆ ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. 

■ په‌یوه‌ندی


سۆسیال مێدیا


سۆسیالمێدیاکانی ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆ