SERBEXO.NET
ئازادی ڕاده‌ربڕین
  2025 August 01   01 ئاب 2025

‎دادگای ئیسرائیل ڕەدیکردەوە کە داواکارییەکەی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی دوابخات

‎دادگای ئیسرائیل ڕەدیکردەوە کە داواکارییەکەی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی دوابخات
Ruda24

‎دادگای ئیسرائیل ڕەدیکردەوە کە داواکارییەکەی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی دوابخات

دادگای ئیسرائیل ڕەدیکردەوە کە داواکارییەکەی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی دوابخات

 

پارێزەری نەتانیاهۆ ڕۆژی پێنجشەممە داوای لە دادگا کردبوو کە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە ئامادەبوونی لەدادگاییکردنی بێبەری بکات و ڕایگەیاندبوو کە سەرۆکوەزیران پێویستە سەرنجی لەسەر "بابەتی ئەمنی" بێت دوای شەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل لەگەڵ ئێران.

 

دادگاییکردنەکەی، تەنانەت لەکاتێکدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای کرد دۆسیەکە بە تەواویهەڵبوەشێتەوە.

 

بەڵام دادگای ناوچەی قودس لە بڕیارێکدا کە بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوکراوەتەوە دەڵێت: "لە ئێستادا ئەمداواکارییە بنەمایەکی تەواو و پاساوێکی ورد بۆ هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنەکان نادات."

 

نەتانیاهۆ لە چەندین دۆسییەی تایبەت بە گەندەڵی و بەرتیلدان و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات تۆمەتبارکراوە، ئەو تۆمەتانەی کە بەردەوام ڕەتیکردووەتەوە و بە پاڵنەری سیاسی ناوی بردووە.

 

ترەمپ ڕۆژی چوارشەممە وتی: ئەم دادگاییکردنە دەبێت دەستبەجێ هەڵوەشێتەوە یان لێخۆشبوونبدرێت ئەم پاڵەوانە گەورەیە.

536 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

1 مانگ و 4 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆ


ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆ ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. 

■ په‌یوه‌ندی


سۆسیال مێدیا


سۆسیالمێدیاکانی ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆ