سێ هاوڵاتیی کورد بە تاوانی سیخوڕی‌کردن بۆ ئیسرائیل لە سێدارە دران یەکێکیان خەڵکی سلێمانییە
سێ هاوڵاتیی کورد بە تاوانی سیخوڕی‌کردن بۆ ئیسرائیل لە سێدارە دران یەکێکیان خەڵکی سلێمانییە
ئاژانسی میزان کە سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند هەریەک لە"ئیدریس عالی"، "ئازاد شوجاعی" و "ڕەسووڵ ئەحمەد ڕەسووڵ" بە تاوانی سیخوڕی‌کردن بۆ ئیسرائیل وگواستنەوەی کەلوپەلی تیرۆر بۆ ناو ئێران، لە بەندیخانەی ورمێ لە سێدارە دراون.
به‌گوێره‌ى ئاژانسی میزان کە سەر بەدەسەڵاتی دادوەریی ئێرانە، سێ هاوڵاتى كورد كه دوانیان خه‌ڵكىڕۆژهه‌ڵات و ئه‌وى دیكه‌شیان خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانه، له‌سێداره‌دراون، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، ئه‌و سێكه‌سه په‌یوه‌ندییان به‌مۆسادى ئیسرائیله‌وه هه‌بووه.
ئەم سێ کەسە ساڵی 2024 بە تاوانی سیخوڕی و هاوکاریکردنی ئیسرائیل بۆ گواستنەوەی ئەو چەک وکەلوپەلانەی بۆ تیرۆرکردنی "موحسین فەخریزادە" بەکارهاتبوون، دەستبەسەر کرابوون.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایان کردووە، "ڕەسووڵ ئەحمەد ڕەسووڵ" شاریسلێمانییە لە هەرێمی کوردستان، دوو کەسەکەی دیکەش خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتیکوردستان بوون.
245 جار خوێندراوه‌ته‌وه