ئاژانسی فارس پلانی ئاگربەستەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشنیاری کردبوو بە تەواوی درۆیەو دورەلە ڕاستیەوە
ئاژانسی فارس پلانی ئاگربەستەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشنیاری کردبوو بە تەواوی درۆیەو دورەلە ڕاستیەوە
ئاژانسی فارس نیوز کە نزیکی سوپای پاسداران و نیمچەفەرمییە دەڵێت، سەرچاوەیەکی ئاگادار لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێری فارس ڕایگەیاند: ئەو پلانی ئاگربەستەی کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکیئەمریکا پێشنیاری کردووە بە تەواوی درۆیە و بە ئامانجی لادانی بیروڕای گشتی لە زەلیلکردنی ئەمدواییەی ئەمریکا لە هێرشکردنە سەر بنکەکانی لە ناوچەکەدا پێشنیار کراوە.
ترەمپ بە کەناڵی ئێن بی سییشی ڕاگەیاندووە کە پێشبینی دەکات ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل "بۆهەمیشە" بەردەوام بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێموایە ئەم ئاگربەستە بۆ ماوەیەکی نادیار، بۆ هەمیشە بەردەوام دەبێت.
ئەم سەرچاوەیە بە ئاماژەدان بەوەی کە هیچ پێشنیارێکی فەرمی و نافەرمی بۆ ئاگربەست لە ئێرانەوەنەگەیشتووە، جەختی لەوە کردەوە: لە بەرامبەر ئەم کەشی میدیاییەدا، کۆماری ئیسلامی ئێران لە چەندکاتژمێری داهاتوودا بە شێوەیەکی کردەیی و مەیدانی درۆی ئەو بانگەشەیە پیشانی ئیسرائیل دەدات.
591 جار خوێندراوهتهوه