ترەمپ ئیسرائیل و ئێران لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتوون
ئیسرائیل و ئێران لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتوون
! ڕێککەوتنێکی تەواو و کۆتایی لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا کراوە: ئاگربەستێکی تەواو دەست پێدەکات(نزیکەی ٦ کاتژمێری دیکە، کە هەردوو وڵات ئەرکی کۆتایی خۆیان تەواو دەکەن) بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر،دوای ئەوە بە فەرمی ئەم شەڕە بە کۆتایی هەژمار دەکرێت!
لە هەر قۆناغێکی ئاگربەستدا دەبێت لایەنی بەرامبەر بە ئاشتیانە و بە ڕێزەوە ڕەفتار بکات. بەگریمانەیەککە هەموو شتێک بە پێی پلان دەڕوات – کە دەشێت – دەمەوێت پیرۆزبایی لە هەردوو وڵات بکەم، ئێران وئیسرائیل، کە توانای بەرگەگرتن و ورە و زیرەکییان هەبووە بۆ کۆتاییهێنان بەو شتەی کە دەبێ پێی بگوترێ“جەنگی ١٢ ڕۆژە”.
بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، ئاگربەستەکە سەرەتا لەلایەن ئێرانەوە دەستپێدەکات و لەدوای کۆتایی کاتژمێری12، ئیسرائیل دەست بە ئاگربەستەکە دەکات. تا کۆتایی کاتژمێر ٢٤، کۆتایی فەرمی شەڕی ١٢ ڕۆژە لەلایەنجیهانەوە پیرۆز دەکرێت.
ئەم شەڕە دەکرا ساڵانێک درێژە بکێشێت و هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناو ببات، بەڵام نەیکرد- وهەرگیز نابێت!
خودا ئیسرائیل ڕزگار بکات، خودا ئێران ڕزگار بکات، خودا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕزگار بکات، خوا ئەمریکائەمریکا ڕزگار بکات، خوداش جیهان ڕزگار بکات!
دۆناڵد جەی ترەمپ
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
460 جار خوێندراوهتهوه