ئێران ڕایگەیاند: دوای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا ئێستا هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ دانوستان و گفتوگۆ.
ئێران ڕایگەیاند: دوای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا ئێستا هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ دانوستان و گفتوگۆ.
لە یەکەم کاردانەوەی فەرمی ئێرن دا دوای هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر وێستەگەئەتۆمییەکانی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: دوای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا ئێستا هیچڕێگەیەک نییە بۆ دانوستان و گفتوگۆ.
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ئەستونبوڵ دەربارەیهێرشەکانی ئەمشەوی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی رایگەیاند: هەموو رێگەیەک بۆ رووبەڕووبوونەوەیئەمریکا و ئیسرائیل دەگرینەبەر.
وتیشی هێرشەکەی ئەمریکا دەستدرێژییەکی دڕندانە بوو.
ئاماژهی بهوشهكرد، "ترهمپ خیانەتی لە ئێران کرد و ملکەچی تەماحی تاوانبارێک بو، کە خوی بە هێرشدهكاته سهر خاک و سامانی گەلان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی".
وهزیری دهرهوهی ئێران باسی لهوهشكرد، "بێدەنگی لەبەرامبەر کردەوەی دوژمنکارانە جیهان دەگەیەنێتەقۆناغێکی مەترسیدار، داوای دانیشتنی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەین، واشنتن لەگەڵ ڕژێمیجینۆسایدی ئیسرائیل کاردەکات، کە دوژمنایەتی خۆی بەرامبەر گەلەکەمان نیشان دەدات".
وتیشی، "کاتێک لەگەڵ وهزیرانی دهرهوهی ئەوروپا (E3) و یەکێتی ئەوروپا قسەمان دەکرد، ئەمریکابڕیاریدا ئەو دیپلۆماسییە لەناوببات، لەم دۆخە دەتوانین دەرەنجام چی بەدەستبهێنین؟". لە ڕوانگەیبریتانیا و بەرپرسی باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، مەسەلەکە ئەوەیە کە ئێران دەبێ"بگەرێتەوە" بۆ سەر مێزی دانوستان، بەڵام چۆن ئێران دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ شتێک کە هەرگیز بەجێینەهێشتوە، چ جای لەناوبردنی؟
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە، بە گوێرەی پەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێران مافیوەڵامدانەوەی هەیە و چەند بژاردەیەکیشیان بۆ ئەو مەبەستە لەبەردەستدایە. گوتیشی: "ئەمەریکا وئیسرائیل بە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان هێڵی سووری گەورەیان بەزاند و نازانم لەداهاتوودا چ ڕێگایەک دەمێنێتەوە بۆ دانوستان."
عێراقچی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد "سبەینێ دووشەممە، لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین،سەرۆکی ڕووسیا کۆ دەبمەوە."
479 جار خوێندراوهتهوه