ئیسرائیل: گورزێکی گەورە لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران درا،
کەناڵی 14ی ئیسرائیل بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئیسرائیلی: گورزێکی گەورە لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران درا، کە بووە هۆی لەناوبردنی بەرچاوی ئەو شوێنانەی کە مەبەست لێی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بووە.
کەمێک پێش ئێستا ترەمپ بەفەرمی ڕایگەیاند هێرشیان کردووەتەوە سەر سێ بنکەی ئەتۆمی ئێران: نەتەنز، ئەسفەهان و فۆردۆ.
ئەمە واتا ئەمریکا هاتە جەنگەکەوە.
میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن: چەندین بۆمبێکی جۆری GBU-57 کە کێشی 14 تۆنی بوو، لەسەر دامەزراوەی فۆردۆ فڕێدرایە خوارەوە.
فڕۆکەی B2 لەم هێرشەدا بەکارهاتووە.
بنکە ئەمریکییەکان ئاستی ئامادەیی خۆیان بۆ ئەوپەڕی بەرزکردووەتەوە.
ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو ئەگەر ئەمریکا بێتە شەڕەکەوە وەڵامی توندمان دەبێت.
510 جار خوێندراوهتهوه