بریتانیا داوا لە ئێران دهكهین بگهڕێتهوه بۆ سهر مێزی گفتوگۆ
سهرۆك وهزیرانی بریتانیا ڕایدەگەینێت، ئهمریكا بۆ كهمكردنهوهی ههڕهشهی ئهتۆمی ههنگاوی ناوه و دهشڵێت، "داوا له ئێران دهكهین بگهڕێتهوه بۆ سهر مێزی گفتوگۆ".
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هەرسێ بنکەی ئەتۆمیی (فۆردۆ، نەتەنزو ئەسفەهان)یان لەناوخۆی ئێران بۆمباران کرد.
کییەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەپەیامێکدا، لەدوای هێرشی ئەمریکا بۆسەر سێ بنکەی ئەتۆمیی ئێران، ڕایگەیاند، "ناکرێت هەرگیز ڕێگە بەئێران بدرێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، هەربۆیە ئەوەی ئەمریکا کردویەتی، هەنگاوێک بوە لەپێناو کەمکردنەوەی هەڕەشەکان".
ئاماژەی بەوەشداوە، "دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزەو پێویستە سەقامگریی ناوچەکە کاری لەپێشینە بێت، داوا لەهەمولایەک دەکەین بگەڕێنەوەسەر مێزی دانوستان".
ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لەبارەی هێرشەکەیان بۆسەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، لەپۆستێکدا نوسیویەتی، "ئێمە، هێرشە زۆر سەرکەوتوەکەمان بۆسەر سێ بنکە ئەتۆمییەکەی ئێران تەواوکرد، کە بریتیبون لەفۆردۆ، نەتەنزو ئەسفەهان، هەموو فڕۆکەکان ئێستا لەدەرەوەی ئاسمانی ئێرانن، بارێکی تەواو لەبۆمب بۆسەر بنکە سەرەکییەکە واتە فۆردۆ، خرایە خوارەوە".
213 جار خوێندراوهتهوه