دووشه‌مه‌‌ 15 جۆزه‌ردان 2723
       

لە پەرلەمانی نەرویج باس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرا.


سه‌ربه‌خۆ

به مه‌به‌ستی پشتیوانی زیاتر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، عارف باوه‌جانی له‌گه‌ل په‌رله‌مانتارانی نه‌رویجی کۆبووه‌وه‌

عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ڕێکەوتی 28ی نۆڤەمبەری 2022, لە سەردانێکی بەڕێزیان بۆ پەرلەمانی نەرویج، لە لایەن پەرلەمانتاری بەڕێز کریستیان تیبرینگ بە گەرمی پێشوازی لێکرا. کە ناوبراو هاوکات ئەندامی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی و بەرگرییە لە پەرلەمانی نەرویج.
لەو دیدارەی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە یاوەری ڕاوێژکاری تایبەت بە کاروباری نێودەوڵەتیی بەڕێز گرێگەرسەن، ئاماژەیان بە چەند خاڵێکی گرنگ، بۆ یەکێک لە ئەندامە کاراکەی کۆمیتەی نێودەوڵەتی و بەرگری نەرویج کرد.
لە خاڵی یەکەم تیشک خرایە سەر شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. ئاماری زیانەکان و ڕووبەڕووبووەی ڕێژیم بە چەک وتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئەمنی. بۆ سەر خەڵک.
پەلاماری مووشەکی و درۆن بۆ سەر بارەگاکانی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوور. هێنانی هێزێکی زۆر بۆ سەر سنوورەکان و هەڕەشەی پەلامار بۆ ناو خاکی باشووری کوردستان و دەستگیرکردنی کوردە چالاکەکانی ڕۆژهەڵات کە نیشتەجێی باشوورن.
بەڕێز باوەجانی و گرێگەرسەن ، داوایان لە وڵاتی نەرویج کرد. کە هەموو جۆرە پێوەندییەکی ئابوری و دیپلوماتی لە گەڵ ئەو ڕێژیمەی ئێستای ئێران ڕابگرێت، چوون هەموو دەسکەوتەکانیان لە خزمەت ئامانجی تێکدانی ئارامیە لە جیهان، نموونەی کردەوە خراپەکانیان لە زۆر وڵاتی خۆرهەڵاتی ناوەراست.
لە درێژەی باسەکانیاندا داوایان کرد کە نەرویج ڕێگە بە بەرپرسە ئێرانییەکانی ڕێژیم لە لە ئێستا و لە پاش ڕووخانیش نەدات، کە وەک پەنابەر بێنە وڵاتەکەیان...
هەروەها بەڕێز کریستیان چەند پرسیارێکی پێوەندیدار بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەشەکانی دیکەی کوردستان ئاراستەی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کرد، و بەڕێزیان بە وردی و ئاماژە بە سەرچاوەکان وڵامی گشت پرسیارەکانی دایەوە.
پاش کاتژمێرێک: کۆبوونەوەی 2 لایەن کۆتایی پێهات، و شاندی پ س ک ، بەڕێزەوە لە پەرلەمانی نەرویج بە ڕێکران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
photo
2022-11-29 07:45
6 مانگ و 1 کاتژمێر و 32 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

به کورتی ده‌رباره‌ی سه‌ربه‌خۆ


ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆ ساڵی ٢٠٠٦ له‌لایه‌ن دیار پرونی دامه‌زرا.

سه‌ربه‌خۆ، بێلایه‌نه‌، سه‌ر به هیچ حیزب و ڕێکخراوێکی سیاسی نییه.   ئامانج لێی بره‌ودانه‌ بۆ وتاره‌گرنگه‌کانی سه‌ربه‌خۆ خوازان. نوێ ده‌کرێته‌وه‌، چاوه‌ڕێ بن

ڕێکخراوه‌‌کانی مافی مرۆڤ


له به‌شی خواره‌وه‌ هه‌ندێ لینکی گرنگ ریز ده‌که‌ین

1- ڕێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافی مرۆڤ

2- ماڵپه‌ڕی ڕێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان

نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ


لێره‌ ده‌نوانن نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌ نووسن.

ده‌توانن هه‌ندێک به‌سته‌ریش بنووسن که گرنگن و په‌یوه‌ندیان به ماڵپه‌ڕی ڕێککخراوه‌که‌ هه‌‌یه