سهرۆکی پارتی سهربهستی کوردستان، بهڕێز عارف باوهجانی بهیاننامهیهی بڵاوکردهوه، تێیدا داوا دهکات خهڵکی جیهان به هاواری ڕۆژههلاتی کوردستانهوه بێن
تکایە وڵات و ڕێکخراوانی جیهانی فریای ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەون.
تکایە بەسە ئیدانەی سەر کاغەز و شاشەکان، ئەو جۆرە ئیدانە کردنە هیچ بەر لەو شەپۆلە خوێنڕێژییەی خەڵکەکەی ئێمە ناگرێت. تکایە وڵات و ڕێکخراوانی مڕۆڤ دۆست، هەمووتان باڵوێزخانەکانی ئێران لە وڵاتەکانی خۆتان وەدەرنێن، هەموو جۆرە کارو بارێکتان لەگەڵ ئەو ڕێژیمە ڕاگرن.
ڕۆژانە بە دەیان کەس لە شارو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەنیا لە بەر ئەوەی درووشمی ژن ژیان ئازادی، دەڵێنەوە شەهید و بریندار دەکرێن. ئەوەندە ژمارەی شەهیدان وبرینداران زۆرن لە ئەژمار نایەن. بێجگە لەوەش ئەو شۆڕشە لە ناوچەکانی زۆربەی نەتەوەکانی ئێران بەردەوامە. تکایە تکایە کردارمان دەوێت، پشتیوانمان بکەن، ئێمە لە پێناو ماف و ئازادی خەبات و شۆرش و ڕاپەڕین دەکەین. بەو کارەمان خزمەت بە ئازادی جیهان دەکەین. مانەوەی ئەو ڕێژیمە مەترسییە بۆ سەر ئاساییشی هەموو جیهان وبە تایبەت خۆرهەڵاتی ناڤین.
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان ، ٢١ / ١١ / ٢٠٢٢