به‌هۆی شه‌هیدکردنی ژینا ئه‌مینی له ڕۆژی ١٦ ی سپیتبه‌ر، ڕاپه‌ڕینی له کوردستان ئێران ڕوویدا
ڕاپه‌ڕین له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان و ئێران به‌رده‌وامه. له خواره‌وه ئاماری ماوه‌ی ٥٠ رۆژ راپه‌ڕینی کوردستان و خه‌ڵكی ئێران.
١/ ٣٢٦ كه‌س لە خۆپیشاندەران له‌لایه‌ن هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئێرانه‌وه شەهید كراوەن، له شه‌هیدکراوان ٥٠ منداڵی ژێر ته‌مه‌نی ١٨ ساڵ بوون.
٢/ هەروەها نزیک بە ٥٠ كه‌س له بەکرێگیراوان و هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئێران كوژراون.
٣/ زیاتر له ١٥٠٠٠ هاوڵاتی له‌لایه‌ن هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئێرانه‌وه گیراون.
٤/ ڕژێمی ئێران ناوی تەنیا ١٩٠٠ کەسی ئاشکرا کردووە، که ٤٨٥ کەس لە گیراوەکان قوتابی زانکۆکانی کوردستان و ئێرانن.
٥/ ٩٠٥ جار لە کوردستان و ئێران خۆپێشاندان و شۆڕش لەم ٥١ ڕۆژە بەڕێوە چووە .
٦/ لە ٢٠٧ شار، هه‌روه‌ها لە هەموو خۆپێشاندانەکانیش توندوتیژی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك كراوه.
٧/ خۆپێشاندان و ناڕازی لە 141 زانكۆ بەڕێوە چووە.
سه‌رچاوه، ڕووداو ٢٤