هه‌ینی 18 سه‌رماوه‌ز 2722
       

تورکیە داوای ڕادەستکردنەوەی هاوڵاتیانی کورد لە فینلاند دەکات


کاروان سندوسی

ڕژێمی تورکیا که‌وتۆته‌ به‌هانه‌گرتن له وڵاتانی سوید و فینلاند بۆ ئه‌وه‌ی‌ڕێگه‌یان بدات ببنه‌ ئه‌ندامی ناتۆ

حکومەتی تورکیا لە کۆبوونەوەیەکی  درێژخایەندا لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا لە ئەنقەرە داوای ڕادەستکردنەوەی کوردان لە فینلاند دووبارە کردۆتەوە.

بەرپرسانی وەزارەتەکانی دادی تورکیە و فینلاند لە پایتەختی تورکیا کۆبوونەوە و لە چوارچێوەی داواکاریی ئەم دووەمیان بۆ ناتۆ باسیان لە هاوکارییە دادوەرییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد.

رۆژنامەی حورییەتی سه‌ر به تورک و تورکیا بڵاویكردەوە، تیمی توركیا، كاسیم چیچەك بەڕێوەبەری گشتی بەشی پەیوەندییەكانی دەرەوە و یەكێتی ئەوروپا لە وەزارەتی داد بەڵگەیان لەسەر دۆسیەكانی رادەستكردنەوە بە شاندی فینلاند ناساندووە. ئەم کەیسانە تایبه‌ت پەکەکە و فەتۆ بوون کە پێدەچێت لە فینلاند نیشتەجێ بن. 

ئانکارا داوای لە هێلسنکی کردووە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی سێ قۆڵی نێوان تورکیە، سوید و فینلاند کە تێیدا هاوکاریی هەردوو دەوڵەتی باکووری پاڵێوراوی ناتۆ لەگەڵ حکومەتی تورکیا لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی کورد و ڕادەستکردنەوەی  کوردانی داواکراو  دیاری کراوە. حورییەت ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە لەم دواییانەدا تورکیە داوای ڕادەستکردنەوەی ٩ کوردی لە سوید و ٦ کورد لە فینلاند کردووە.

سوید و فینلاند دوای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بڕیاریان دابوو بچنە ناو ناتۆ.  ئەنقەرە فشاری خستە سەر سوید و فینلاند کە شێوازی خۆیان بەرامبەر بە کوردان بگۆڕن ئەگەر جدی بن لە پەیوەستبوون بەو هاوپەیمانییەوە. دوابەدوای دانوستانەکان، سێ وڵات لە کۆتایی مانگی حوزەیران یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد. لێره‌دا کورد بۆته‌ ڕێگر بۆ مه‌رجه‌کانی ئه‌ندام بوونی وڵاتانی سوێد و فیلاند له ناتۆ.

 

 

photo
2022-10-26 09:04
1 مانگ و 16 کاتژمێر و 20 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

به کورتی ده‌رباره‌ی سه‌ربه‌خۆ


ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆ ساڵی ٢٠٠٦ له‌لایه‌ن دیار پرونی دامه‌زرا.

سه‌ربه‌خۆ، بێلایه‌نه‌، سه‌ر به هیچ حیزب و ڕێکخراوێکی سیاسی نییه.   ئامانج لێی بره‌ودانه‌ بۆ وتاره‌گرنگه‌کانی سه‌ربه‌خۆ خوازان. نوێ ده‌کرێته‌وه‌، چاوه‌ڕێ بن

ڕێکخراوه‌‌کانی مافی مرۆڤ


له به‌شی خواره‌وه‌ هه‌ندێ لینکی گرنگ ریز ده‌که‌ین

1- ڕێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافی مرۆڤ

2- ماڵپه‌ڕی ڕێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان

نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ


لێره‌ ده‌نوانن نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌ نووسن.

ده‌توانن هه‌ندێک به‌سته‌ریش بنووسن که گرنگن و په‌یوه‌ندیان به ماڵپه‌ڕی ڕێککخراوه‌که‌ هه‌‌یه