له ١٦ ی ئوکتوبهر مهبهست تهنها فرۆشتنی کهرکووک نهبوو. ئهوانه بهرنامهیان ههبوو ههموو کوردستان بفرۆشن. بهلام ئهگهر پارتی بهرگری نهکردایه چی؟؟as
دوای خیانەتە گەورەكەی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 و دوای ئەوەی خائینانی ئەو خیانەتە گەورەیە، كەركووكیان تەسلیم بە میلیشیا داگیركەرەكانی كوردستان كرد، ئەوان بەرەو ھەولێری پایتەختی كوردستان ھاتن، ئەوان وایان دەزانی ھەولێریش خائینی لێیە نەك پێشمەرگە! بەڵام كە لە 20-10-2017 پێشمەرگە لە پردێ ھەڵیقرچاندن و كردنی بە پەندی زەمانە، ئنجا تێگەییشتن كە پردێ وەك میحوەری باشووری كەركووك نیە فرۆشرابێت و چۆڵ كرابێت!
باشە با وای دابنێین و گریمان ئەگەر ئەو ڕۆژە لە پردێ بەرگری نەكرایە، ئایا دەزانن ئێستا چی ڕووی دابوو؟ چ واقیعێك دەسەپێنرایە سەر كوردستان؟ با ھەولێر بە نموونە وەرگرین، ئەگەر ئەو ڕۆژە لە پردێ بەرگری نەكرایە، ئێستا ھەولێر ڕێك وەك كەركووكی دوای 16ی ئۆكتۆبەری لێ دەھات... یەعنی:
1- ئێستا ڕاكان جەبووریەكی تر پارێزگاری ھەولێر بوو.
2- ئێستا لەجیاتی ناوی یەك پارێزگاری كورد، ناوی دوو پارێزگاری كورد واتە ناوی پارێزگاری كەركووك و ھەولێریش لە گیرفانی یەكێك لە خائینانی 16ی ئۆكتۆبەردا دەبوو! بەڵام ئێستاش چەند ناوی پارێزگارە كوردەكەی كەركووك لەو گیرفانە دەرھێنرابوو، ناوی پارێزگارە كوردەكەی ھەولێریش ھەر ئەوەندە لەو گیرفانە دەرھێنرابوو ھەر ئەوەندە ئاشكرا كرابوو!
3- ئێستا ھەولێر پڕ بووبوو لە ئاراسەكان، لە داودیەكان، لە ئەسەدیەكان و شار ئەوەندە ئارام دەبوو كە دەبوایە زیاتر لە نیوەمان خەریكی دۆمینەكردن بووینایە و بۆ پەیداكردنی دەستێك دۆمینە بۆ یاریكردن، دەچووین بە ئاسماندا!
4- ئێستا بەعەرەبكردنی زەوی گەیشتبووە ئاوەدرۆپە و خانزاد و مەلاھۆمەر و دارەتوو.
5- ئێستا لە سەیتەڕەكەی گۆمەسپان و سەیتەڕەكانی رێی مەسیف و شەقلاوە، وەك ئەوانەی پردێ - كەركووك و چەمچەماڵ - كەركووك، هەمەری حەشد دەوەستا و بە عەرەبی پێیان دەگوتین: هویتك!
6- ئێستا بەشی كورد لەناو ھەموو داوودەزگاكانی عێراق لە بەغدا، یەك تەھا محێدین مەعرووفی تر دەبوو!