دووشه‌مه‌‌ 15 جۆزه‌ردان 2723
       

خامه‌نه‌یی ئاخووند شه‌هیدکردنی ژینا ئه‌مینی به‌ڕه‌وا ده‌زانێ


زریان فاروق سنه‌یی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ

کوشتن، شه‌هیدکردنی به‌ناهه‌قی ژیانی ئه‌مینی ته‌نها له‌لای ئاخونده‌کانه‌وه‌ ڕه‌وایه‌تی هه‌یه‌ پاساوی هه‌یه‌.

هه‌تا دیت لیشاوی خۆپێشاندانه‌کان، ناڕه‌زایه‌تی له ئێران زیاتر  ده‌بن. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ری ئاخوندی کۆماری به‌تو سێداره‌ ، یه‌كه‌م قسه‌ی له‌باره‌ی  شه‌هیدکردنی ژینا ئه‌مینی، كچه‌ كورده کرد، که له‌لایه‌ هێزه‌ تێرۆریسته‌کانی ڕژێم له  تاران  شه‌هیدکرا و ده‌نگدانه‌وه‌ و كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوادا هات و ڕه‌وشی ئێرانی به‌ گشتی شێواندووه‌.

ئه‌مڕۆ  چوارشه‌ممه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و ئێران درێژه‌یان هه‌بوو. عه‌لی خامه‌نه‌یی ئاخودنی تێرۆریست نه‌یتوانی خۆپێشاندان هێوربکاته‌وه‌ و به پێچه‌وانه‌وه‌، بوێری خه‌ڵکی ڕۆژهه‌لات، کۆماری ئاخونده‌کانی هێناوه‌ته‌ له‌رزه‌. به‌جۆرێک زۆر له ده‌سه‌لاتدارانی ڕژێم به‌ره‌و ڕووسیا و سووریا هه‌ڵاوتوون. به‌شێکی زۆر له بنه‌ماڵه‌ی ئاخونده‌کان به‌ره‌و سووریا به فڕۆکه‌ی تایبه‌تی ولاتیان جێهێشتووه‌.

هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش خۆپێشاندان به‌رده‌وامه‌ و کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕژێم کۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه‌. بوێری خه‌لکی ڕاپه‌ڕیوو جیهانی سه‌‌رسام کردووه‌.

شه‌هیدکردنی ژینا ئه‌مینی کاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له کوردستانی ڕۆژهه‌لات و ئێران دروستکردووه‌، کوردستانیانی به وتنه‌وه‌ی ژن، ژیان ئازادی به ده‌نگی زوڵالی خۆیان هاوار ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی خۆیان.

هاوکات، ژینا ئه‌مینی بۆته‌ سه‌رهه‌لدانی مێژووی گه‌لی کوردستان له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان. 

photo
2022-09-11 06:33
8 مانگ و 4 کاتژمێر و 14 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

به کورتی ده‌رباره‌ی سه‌ربه‌خۆ


ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆ ساڵی ٢٠٠٦ له‌لایه‌ن دیار پرونی دامه‌زرا.

سه‌ربه‌خۆ، بێلایه‌نه‌، سه‌ر به هیچ حیزب و ڕێکخراوێکی سیاسی نییه.   ئامانج لێی بره‌ودانه‌ بۆ وتاره‌گرنگه‌کانی سه‌ربه‌خۆ خوازان. نوێ ده‌کرێته‌وه‌، چاوه‌ڕێ بن

ڕێکخراوه‌‌کانی مافی مرۆڤ


له به‌شی خواره‌وه‌ هه‌ندێ لینکی گرنگ ریز ده‌که‌ین

1- ڕێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافی مرۆڤ

2- ماڵپه‌ڕی ڕێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان

نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ


لێره‌ ده‌نوانن نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌ نووسن.

ده‌توانن هه‌ندێک به‌سته‌ریش بنووسن که گرنگن و په‌یوه‌ندیان به ماڵپه‌ڕی ڕێککخراوه‌که‌ هه‌‌یه