هونه‌رمه‌ندی کورد عه‌زیزی وه‌یسی گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له شاری جوانڕۆوه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژێمه‌وه گیراوه
ماڵپه‌ڕی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، هه‌واڵی ده‌ستگیرکردنی به‌ڕێز هونه‌رمه‌ندی کورد، عه‌زیزی وه‌سیی بڵاوکرده‌وه. دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆرانیه‌کی کوردی بۆ هاوسۆزی له شه‌هیدانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران گۆرانیبێژ عه‌زیز وه‌یسی له شاری جوانڕۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئێرانه‌وه ده‌ستگیركرا.
شکخسته‌کانی ڕژێمی ئێران له کپکردنی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی نه‌به‌ردی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان و ئێران ڕژێمی داپلۆسێنه‌ری کۆماری ئیسلامی، بۆ شاردنه‌وه‌ی شکسته‌کانی خۆی له نێوخۆی وڵات، هونه‌رمه‌ندان و که‌سانی دوور له سیاسه‌تیش بخاته زیندانه‌کانه‌وه.
شایه‌نی باسه خۆپێشاندن و ڕاپه‌ڕینی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به شه‌هیدکردنی ژینا ئه‌مینی ده‌ستپێکرا. ژینا ئه‌مینی کچێکی جه‌وانی شاری سه‌قزی کوردستانی ڕۆژهه‌لات، له شاری تاران له لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسی ڕژێم ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌کرێت و دواتر له ژێر لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی، ژینا ئه‌مینی شه‌هید کرا. شه‌هیدکرانی ژینا ئه‌مینی بوو به هۆکاری هه‌لگریسانی ئاگری ڕاپه‌ڕین و خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری له هه‌موو ڕۆژهه‌لاتی کوردستان و ته‌واوی ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێران. خه‌ڵکی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، هێز و وره‌ی پۆڵاینی خۆیان به‌ره‌نگاری ڕژێمی ئاخونده‌کان ده‌بنه‌وه، هێزه ئه‌منیه‌کانی ڕژێم له ئاستی بوێری خه‌ڵکی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان سه‌رسام و ترساون.
هونه‌رمه‌ندانی کورد، خاوه‌ن ویژدان و کوردپه‌روه‌ران به هه‌موو شیویه‌ک هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌رده‌بڕن. یه‌کێک له‌و هونه‌رمه‌نده ناسراوانه‌ی کورد به‌ڕێز عه‌زیزی وه‌یسی، به وتنه‌وه‌ی ئاوازێکی به سۆز، پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان کرد. به‌داخه‌وه هێزه‌کانی ڕژێم عه‌زیزی وه‌یسی ده‌ستگیرکرد.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌کانی مرۆڤ هۆكاری ده‌ستگیكردنی عه‌زیز وه‌یسی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌ك گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كه ناوبراو وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ خۆپیشاندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه.