هه‌ینی 14 رێبه‌ندان 2722
       

ڕۆڵی کۆمپانیایه‌کی ئه‌ڵمانی له‌ بڕینی ئینته‌رنێت له‌ ئێران


سازمانی خه‌بات

ڕۆژی هەینی ٢٩ی رەزبەر، ماڵپەڕی "نێتپۆلیتیک"ی ئەڵمانی و ناوەندی توێژینەوەی "کورێکتیڤ" و ڕۆژنامەی "تاتس" ئاشکرایان کرد کە کۆمپانیایەکی نزیک شاری "دوسلدۆرف" لە سنووردارکردنی ئینتەرنێتدا یارمەتی ڕێژیمی ئێرانی داوه‌.

لەم بارەوە سەرچاوە ئەڵمانییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەو کۆمپانیایە ناوی "سافت کلاود"ە و لقێکی هاوکاری ڕێکخستنی هێڵی ئینته‌رنێتی ده‌زگای زانیاری و ئیتلاعاتی ڕژیم ده‌کات و له‌ سانسۆرکردن و بڕینی هێڵە ئینته‌رنێتیه‌کاندا ده‌ستی باڵای هه‌بووه‌.
بەپێی توێژینەوە هاوبەشەکانی بڵاوکراوەکانی "تاتس" و "نێتپۆلیتیک" و هەروەها ناوەندی توێژینەوەی "کۆرێکتیڤ"، کۆمپانیای " سافت کلود" سه‌ر به‌ تۆڕی جیهانی کۆمپانیای ئارڤان کلاود Arvancloud،ه‌ که‌ خزمه‌تگوزاری تۆڕی ئینته‌رنێتی له‌ جیهاندا پێشکه‌ش ده‌کات.
ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە ماوەیەکی زۆرە چالاکوانان و شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیای زانیاری هۆشداری دەدەن لە رۆڵی ئه‌م کۆمپانیا‌یه‌.
ئەم ڕاپۆرتە دەشڵێت، دوای ئەوەی گروپی ئەنۆنیمۆس سەرنجی بۆ پەیوەندی نێوان ئەم کۆمپانیایه‌ له‌گه‌ڵ کۆمپانیایی ئارڤان کلاودی جیهانی ڕاکێشاو کۆمپانیاکه‌ سه‌رجه‌م ئه‌دره‌س و په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ل کۆمپانیایی سۆفت کلاودی ئه‌ڵمانی سڕیه‌وه‌.
له‌وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌ی "تاگوس شپیگل"ی ئاڵمانیدا، کۆمپانیای ئارڤان کلاود بێ ئاگایی خۆی له‌ خزمه‌تگوزاریه‌کانی کۆمپانیایی سۆفت کلاود له‌گه‌ڵ ڕژیمی ئێران ڕاگه‌یاند و ئه‌و کۆمپانیایه‌ ڕای گه‌یاندوه‌ که‌ گرێبه‌سته‌که‌ی له‌گه‌ڵ کۆمپانیایی سۆفت کلاود له‌ ٣٠ سێپتامری ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، "ئارڤان کلاود" هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی ئەم گرێبەستەی ڕوون نەکردووەتەوە، هەروەها "سۆفت کلاود" هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە بەرامبەر به‌ هەنگاوەكانی کۆمپانیای ئارڤان کلاود.

لێکۆڵینەوەکان له‌گه‌ڵ کۆمپانیای "سۆفت کلاود"‌ ده‌ستیان پێ کردوه‌ و ئه‌و کۆمپانیایه‌ به‌ تۆمه‌تی لادان لە گەمارۆکانی سه‌ر به‌ ڕژیم دەخرێتە ژێر چاودێری فشاری زۆرەوە.
ماڵپەڕی "تۆڕی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ڕۆژئاوای ئاڵمان" لەم بارەیەوە بە گێڕانەوە لە وەزیری دەرەوەی ئەو وەڵاتە نووسیویەتی: "ئەم بابەتە کە کۆمپانیایەکی ئاڵمانی یارمەتی ڕژێم دەدات لە ئێران و له‌ پچڕان و سنووردارکردنی ئینتەرنێت، هاوکاری کردبێ، ئەگەر ڕاست بێت، بابه‌تێکی سەرسووڕهێنەر ده‌بێ بۆ هه‌موومان. هەروەها ئانالێنا بێربوك لە بەیاننامەیەكی ڕایگەیاند، دامەزراوە ئەمنیەكان بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەكەن و ئەگەر بسەلمێنرێت، ئەوا لێكەوتەی قورسی بۆ بەڕێوەبەرانی ئەم كۆمپانیایە ده‌بێ و کۆمپانیاکه‌ سزا ده‌درێ.

 

photo
2022-10-22 11:46
3 مانگ و 6 کاتژمێر و 8 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌

به کورتی ده‌رباره‌ی سه‌ربه‌خۆ


ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆ ساڵی ٢٠٠٦ له‌لایه‌ن دیار پرونی دامه‌زرا.

سه‌ربه‌خۆ، بێلایه‌نه‌، سه‌ر به هیچ حیزب و ڕێکخراوێکی سیاسی نییه.   ئامانج لێی بره‌ودانه‌ بۆ وتاره‌گرنگه‌کانی سه‌ربه‌خۆ خوازان. نوێ ده‌کرێته‌وه‌، چاوه‌ڕێ بن

ڕێکخراوه‌‌کانی مافی مرۆڤ


له به‌شی خواره‌وه‌ هه‌ندێ لینکی گرنگ ریز ده‌که‌ین

1- ڕێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافی مرۆڤ

2- ماڵپه‌ڕی ڕێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان

نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ


لێره‌ ده‌نوانن نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌ نووسن.

ده‌توانن هه‌ندێک به‌سته‌ریش بنووسن که گرنگن و په‌یوه‌ندیان به ماڵپه‌ڕی ڕێککخراوه‌که‌ هه‌‌یه